پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، بەفەرمی گەیشتنی 200 ملیاركەی هەرێمی لەلایەن بەغداوە راگەیاند.
رۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێم رەوانە بكرێت، دوای وردبینی كردن لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تەموز وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه سهر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.
دەقی نوسراوەكە ..