پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ویلایەتەکەیدا میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ماڵئاوایی لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کرد.
بەر لەوەی کۆشک بەجێبهێڵێت عەون قسەی بۆ جەماوەرەکەی کرد و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لەناو هەمووتاندا پیاوی بەرخۆدان دەبینم، ئێوە هاوڕێمانن لە خۆشی و ناخۆشیدا”.
وتیشی، ئەمڕۆ کۆتایی بەم قۆناغە هات، بەڵام قۆناغی دواتر هەیە کە پێویستی بە هەوڵی بەهێزە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان.
جەختی لەوەش کردەوە، وڵات بۆ ئەوەی بژی پێویستی بە چاکسازییە و دامەزراوەکانی دەوڵەت و دادگای لوبنان و بانکەکان و خاوەن سەرمایەکانی تۆمەتبار کرد بەو دۆخەی ئێستا لوبنانی پێدا تێدەپەڕێت.