نیویۆرك تایمز: ئەمریكا هێزەكانی لە عێراق دەهێڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەیەكی دیاری ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە عێراق دەهێڵێتەوە، بەڵام ئەركەكانیان دەگۆڕێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، ئەگەری هەیە واشنتۆن ژمارەی سەربازەكانی لە عێراق كەم نەكاتەوەو وەك خۆی بیانهێڵێتەوە.

باسی لەوەشكردووە، ئەركی ئەو سەربازانە لەسەر كاغەز دەگۆڕدرێت، هەروەها حكومەتی كازمی و ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی عێراقیش پشتگیری مانەوەی ئەو هێزانە دەكەن.

نیویۆرك تایمز باسی لەوەشكردووە، كازمی بۆیە داوای كشانەوەی ئەو هێزانە دەكات، دەیەوێت هێزە بەرهەڵستكارەكانی ئەمریكا رازی بكات، كە پێیانوایە ئامانجی راستەقینەی ئەو هێزانە لە عێراق بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئێرانە.

ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق لە واشنتۆنن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تاوتوێ دەكەن.

هاوكات ئەمڕۆش 25ی تەموزن مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەمان مەبەست دەگاتە ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا