پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) كوژرانی 10 سەربازی سوپای توركیای لە شارۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە)، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە چالاکییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی 6 ی ئاب کاتژمێر 5 ی بەیانی، لە شارۆچکەی شاخ-ی سەر بە پارێزگای وان ناوەندێکی پەخشی ئەینتەرنێت و تەلەفۆنی دەوڵەتتی تورکیا لە گوندی شامنس لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە تەقێندراوەتەوە، پاش ئەو چالاکییە سەربازەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە دوو ئۆتۆمۆبێلی سەربازییەوە هاتوونەتە شوێنی چالاکییەکە و کەوتوونەتەژێر چاودێریی هێزەکانی هەپەگەو بۆ ڕۆژی دواتر یەکێک لەو ئۆتۆمۆبێلانە لە کاتژمێر 4 ی ئێوارە بۆمبی چێندراوی پێدا تەقێندراوەتەوە و10 سەربازی سوپای توركیای تێدا كوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێزەکانی یەژاستار لە هەرێمی بۆتان، ئەو چالاکییەیان بۆ پیرۆزکردنی هەڵمەتی 15ی ئاب ئەنجام داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی خواکورک، زاپ و ئاڤاشین، ڕۆژی 6ی ئاب لە هەرێمی خواکورک، بە چەکی قورسەوە داگیرکەرانی سەر گردی شەهید شاهان کراونەتە ئامانج، لەو چالاکییەدا ئامانجەکە بە شێوەی سەرکەوتووانە، ئەنجامدراوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) ئەوەشهاتووە:
لە 7 ی ئاب لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەی زاپ هێزەکانمان بە چەکی قورسەوە داگیرکەرانیان لە جیلوی بچووک کردە ئامانج، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە لەم چالاکییەدا سزادران ئاشکرا نەبووە.
هەپەگە دەشڵێت: ڕۆژی 8ی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوچەی ئاڤاشین، لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە هەوڵدەدان سەنگەر لە هەرێمی گردی سوور دروست بکەن، چالاکییەک بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکاران دەستبەرداری لە کارەکەیان بوون و کشانەوە.
هەپەگە ئاماژەی بە هێرشی توركیا کردووە:
ڕۆژی 7ی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٢٢:١٥ تا ٠٣:٤٠ خولەک لە هەرێمی ئاڤاشین هێلیکۆپتەر لەسەر گردی سوور، گردی سپی، تابووری عەرەبان، گردی سلێمان و مام ڕەشۆ سووڕاونەتەوە.
ڕۆژی 7ی ئاب لەنێوان کاتژمێر ٢١:٠٠ تا ٠٢:٣٠ لە ناوچەکانی ئاڤاشین تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی وەرخەل کراونەتە ئامانجی هێلیکۆپتەرەکانی شەڕ، کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١١:٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە هەرێمی گردی سۆر و بناری گردی سوور بۆردوومان کران.
هەر لەو ڕۆژەدا سوپای داگیرکەری تورک پێنج جار بە غازی کیمیاویی هێرشی کردووەتە سەر تونێلەکانی شەڕ و هەروەها هاتووچۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
لەراگەیەندراوەكەدا جەختیش کراوەتەوە، لەو هێرشانە دا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.