رۆژنامەیەكی بەریتانی: توركیا لە كوردستان چەكی كیمیاوی بەكارهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستار‌ی بەریتانی بەڵگەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە لایەن توركیاوە دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوكردەوە.

رۆژنامەكە وێنەی سێ شەهیدی پەكەكەی بڵاو كردووەتەوە، كە لە ئاڤاشین بە چەكی كیمیاوی شەهید بوون و ڕایگەیاندووە، كە ئەمە چەندەمینجارە توركیا لە دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان چەكی كیمیاوی بەكار دەهێنێت.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە رۆژنامە بەریتانییەكەی راگەیاندووە، لە وێنەكاندا دیارە هیچ برینێك لەسەر لاشەی گەریلاكان دەرنەكەوتووە، ئەوەش بەڵگەیە بۆ بەكارهێنانی چەكی كیماوی لەلایەن سوپای توركیاوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامە بەریتانیەكە بڵاویكردوەتەوە، ڕۆژی سێی ئەم مانگە(ئایار) سێ‌ گەریلا لە ناوچەی ئاڤاشین شەهید بوون، بەبێ‌ ئەوەی هیچ ئاسەوارێكی برینداربوون لە سەر تەرمی گەریلاكان ببینرێت، ئەمەش پشتڕاستی دەكاتەوە، كە توركیا چەكی كیمیاوی لەدژی گەریلاكان بەكار هێناوە.

لە 23 ی مانگی نیسانی رابردووەوە توركیا دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك كردووە لە ناوچەكانی(زاپ، مەتینا و ئاڤاشین) لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و تا ئێستاش هێرشەكانی سوپای توركیا لەو ناوچانە بۆسەر گەریلاكانی پەكەكە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا