پەكەكە: ئەمریكا لە پشت كردەوە داگیركارییەكانی توركیاوەیە

پۆڵەتیك پرێس

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەبۆنەی یادی ٢٣ساڵەی دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەمریكا بكەری سەرەكی پلانگێڕییەیە كە ئۆجەلانی تێدا دەستگیركرا.

لە راگەیاندراوێكەی پەكەكەدا هاتووە، ئاشكرایە پلانگێرییە نێودەوڵەتییەكە لەلایەن دەسەڵاتی ئەوكاتەی ئەمریكاوە لە ٩ی مانگی 10ی ١٩٩٨دا دەستی پێكردو دوای بیست ساڵیش دەسەڵاتی ئێستای ئەمریكا بۆ سێ لە هەڤاڵانی دیكەی بەڕێوەبەرایەتییان لە پەكەكە بڕیاری گرتنی دەركردوون.

دەشڵێت، “ئەو كارانەی ئەمریكا، بە واتای نوێكردنەوەی ئەو پلانگێڕییە دێت كە پێشتر بەرامبەر ئۆجەلان كراوە”.

ئەو راگەیەنراوەش دوای ئەوە دێت لە 9ی مانگی 10ی ساڵی رابردو، ئەمریكا لە هێرشێكیدا بۆ گرێ سپی و سەرێكانی پشتیوانی لە توركیا كرد و بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سێ سەركردەی پەكەكە دەركرد، بەرپرسانی پەكەكەش ئەو كارەی ئەمریكا هاوشێوەی پیلانگێڕییەكەی سەر ئۆجەلان لێكدەدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا