پارتی وەڵامی پەكەكە دەداتەوە

پۆڵەتیك پڕێس:

دوای ڕەخنەی سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی پاڵپشتی لە هێرشەكانی توركیا، مەكتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

مەكتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە بەیاننامەكەیدا هێرشی كردووەتە سەر پەكەكە و تۆمەتباری كردوون كە رەخنەیان گرتووە لە پیرۆزییەكانی پارتی بۆیە وەڵامیان دەدەنەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: زۆربەی حزبە كوردییەكان لە مەترسییەكان تێدەگەن و هەوڵدەدەن رێگای چارەسەری و پشتیوانی دەستەبەربكەن و رێگا بدۆزنەوە بۆئەوەی تەحەدیەكان زیانیان پێ‌ نەگەیەنێ‌ و زیان بە نەتەوە و نیشتیمانیش نەگات و هەگبەی بەرەنگاری پڕبێت، بۆیە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان بەواقیع بینی یەوە دەكەن نەك وەك (پەكەكە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا