لیره‌ی توركی له‌ لێواری گه‌وره‌ترین داڕماندایه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی له‌ لێواری گه‌وره‌ترین داڕماندایه‌ و تا دێت زیاتر به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی پاشه‌كشێه‌كی به‌رچاوی كرد و 2,1%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا 1 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 7,98 لیره‌ی توركی.

بۆرسه‌ی لیره‌ جۆرێك له‌ شڵه‌ژانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، چونكه‌ به‌های 100 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 800 لیره‌ی توركی، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینی به‌های لیره‌یه‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستوه‌ردانی له‌كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی توركیا كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی نرخی “سوده‌كان” به‌ نزمی بهێڵێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی لیره‌ دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینێت و هه‌ڵاوسانی زیاتر ڕوونه‌دات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا