” گەشتەكانی توركیا و سلێمانی دەست پێناكەنەوە”

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دەست پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا.

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دەست پێكردنەوەی گەشتەكان لەنێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیادا.

باسی لەوەشكرد رۆژی 30 ی ئەیلول كۆمپانیای ئون یۆر ئێر یەك گەشتی ئەزمونی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدات.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا گەشتە فڕۆكەوانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیا راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا