ژمارەیەك كۆچبەر لە نێوان توركیا و یۆنان رەقبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

12 كۆچبەر بەهۆی سەرماوە لە نێوان توركیا و یۆنان ڕەقبوونەوە و ژمارەیەك كۆچبەری دیكەش بێسەروشوێنن.

والی ئەدیرنە ڕایگەیاند، لە شارۆچكەی ئیپسالا تەرمی12كۆچبەریان دۆزیوەتەوە كە لە سنورەكانی نێوان توركیا و یۆنان لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیاش ڕایگەیاند، 22 كۆچبەر لەلایەن هێزە دەرییاییەكانی یۆنانەوە ناچاركراون بگەڕێنەوە بۆ سنورەكانی توركیا و لەو ژمارەیەش 12 كەسیان بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی كۆچبەرەكانی ترەوە بڵاونەكراوەتە و چارەنووسیان نادیارە.

وەزیری ناوخۆی توركیا رەخنەی توندی لە یەكێتی ئەوروپا گرت و بەبێ دەسەڵات و بێ هەڵوێستی ناوبردن لە دژی ئەو كردەوانەی بەرامبەر پەنابەران دەكرێت لەلایەن یۆنانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا