هاوپەیمانی فەتح هۆشداری لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

هاوپەیمانی فەتح هۆشداریدا لەبارەی دەستوەردانی دەرەکی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و ئەوەی خستەڕوو، هەمووان دەیانەوێت هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پاک و دوور لەساختەکاری بەڕێوەبچن.

لەوبارەیەوە محەمەد کەریم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ترسێک هەیە لەفشاری ناوەکی و دەرەکی بەجۆرێک ببنەهۆی دانانی کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سیاسی و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

وتیشی: هەمووان دەیانەوێت لەڕێی هەڵبژاردنێکی بێساختەکارییەوە پێشوازی لەحکومەتی نوێی عێراق بکەن و عێراق لەتوانایدایە دیاریبکات کێ باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی حکومەتی نوێ بگرێتەدەست.

ئەم هۆشداریەی هاوپەیمانی فەتح لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە لەبەیاننامەیەکی کۆمەڵەی G7 لەبارەی عێراق ئاماژە بەوەکرا، پابەند دەبن بە بڕیاری ژمارە 2576ی ئەنجومەنی ئاسایش و بەشداریکردن لەچاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا