پۆڵەتیك پرێس
بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێم لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتی موچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكاندایەو بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی عێراق لە ئێستا تەنها 20%ی موچەی فەرمانبەرانیان بۆ دابین دەكات.
عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەی پێنج مانگە حكومەتی عێراق پاڵپشتی دارایی فەرمانگە فدراڵییەكانی نەكردووە، لە كۆی زیاتر لە پێنج هەزار كارمەند عێراق تەنها مووچەی هەزار كارمەندیان دەنێرێت، بەجۆرێك تەنها 20% ی مووچەیان بۆ دابین دەكات، بەشی زۆری موچەكانیان كە دەكاتە 80% لەلایەن هەرێمەوە دابین دەكرێت.
وتیشی، “سێ هەفتەیە حكومەتی هەرێم 80% ی مووچەی فەرنبەرانی دامەزراوە فدراڵییەكانی ناردبوو لە گەنجینەكاندا بوو، بەڵام ئێمە وەرمان نەگرت و داوای مووچەی تەواومان كرد”.
رۆژی 21 ئەم مانگە لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە فیدڕاڵییەكان كۆبویەوەو رایگەیاند، هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان دەخاتەكار.
هاوكات ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، پارەی موچەی مانگی كانونی دووەمی 2021 كارمەندانی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانیان دابینكردووەو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.