باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کابول دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ئەمریكا بیر لە داخستنی باڵوێزخانەكەی لە ئەفغانستان دەكاتەوە ئەوەش بەهۆی كاریگەری دژایەتییەكانی چەكدارانی تاڵیبانەوە لەو وڵاتەدا.
ئەو ئاژانسانە باسیان لەوەكردووە، داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ئەفغانستان یەكێكە لەو بژاردانەی كە لە ئێستادا ئیدارەی واشنتۆن گفتوگۆی لە بارەوە دەكات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر هەیە ئەمریكا لە كۆتایی ئەم مانگەدا باڵوێزخانەكەی لە كابول چۆڵ بكات، گفتوگۆ لەسەر ئەوەشكراوە تەنها چەند دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی لەو وڵاتە دەمێننەوە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش جەختی لەوەكردەوە، رۆژانە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو مەترسیانە دەكەن كە رۆژانە بۆ سەر كارمەندانی باڵوێزخانەكەیان دروست دەبێت.
دەشڵێت، “بڕیاری داخستنی باڵوێزخانەكەمان لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندەكانمانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا