پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو بكوژ رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: لە چالاكییەكدا و دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتنی تۆمەتبارێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابلەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تێیدا تۆمەتبارێك هەستاوە بە كوشتنی ئامۆزایەكی و هەڵاتووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلەبكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .

ئەوەشهاتووە، دوای لێكۆلینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (ح ، ع ، ف) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

باس لەوەشكراوە، لە چالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك توانرا تۆمەتبار ( ه ، ه ، أ ) دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە لە بنكەی پۆلیسی چەرموو- سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا