لە هەولێرەوە مەترسییەكی گەورە لەسەر ناوچە دابڕاوەكان دروستدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەربارەی هێرشكردنە سەر جووتیارە كوردەكان لە ناوچەدابڕاوەكان نهێنییەكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات.

عەبدولناسر ئەحمەد، بریاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لایەنێكی كوردی لە هەولێرەوە هاوكاری سەرۆك عەشیرەتە عەرەبەكان دەكات و ئەوانیش بە ئۆتۆمبیلەكانی خۆیانەوە دەچنەوە سنوری ناوچەدابڕاوەكان و هێرش دەكەنە سەر جووتیارە كوردەكان.

عەبدولناسر ئەحمەد، وتی: ماوەیەكی زۆرە ئێمە ئاگاداری سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێممان كردووەتەوە لەسەر بارودۆخی ناوچە دابڕاوەكان، ئەو كوردانەی لەو ناوچانە ماونەتەوە لەلایەن عەرەبە هاوردەكان بەهاوكاری سوپای عێراقی، حەشدی شەعبی و (ئەوەندە لایەن زۆربووە لەو خوارە كەس كەس ناناسێت) بەهاوكاری جووتیارە هاوردەكان دێنە سەر جووتیارە كوردەكان و ناهێڵن زەوییەكانیان بكێڵن و هەوڵدەدەن دەریان بكەن.

وتیشی: بەداخەوە حكومەتی هەرێم ئەوەی بە خەیاڵیدا نەیەت ناوچە دابڕاوەكانە، لەهیچ یەكێك لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەك باسی ناوچە دابڕاوەكان و رەوشی ئەو جووتیارە كوردانە ناكەن و بەهیچ شێوەیەك هاوكاری ماددی یان مەعنەوی كوردەكانی ئەو سنورە ناكات، ئەوانەشی كە لەو ناوچانە ماونەتەوە وەكو داقوق و حەفتەغار و ناوچەكانی دیكە لە ئازایەتی خۆیانە، كە بەرگری لە خۆیان دەكەن و قوربانییان بە خۆیان داوە، نەك ئازایەتی حكومەتی هەرێم.

بریاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاشكراشیكرد، لە هەولێرەوە عەرەبی هاوردە براوە و هێرش دەكەنە سەر جووتیارە كوردەكان، زۆربەی سەرۆك عەشیرەتەكان لە هەولێر و مەخمورەوە براون و بۆ ئەوەش لایەنێكی كوردی هاوكاریان دەكات بۆئەوەی لەو سنورانە كێشە و ئاژاوە دروست ببێت و ئەو ناوچانەش هەرگیز نەگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.

روونیشیكردەوە، ئێستا خۆمان تەعریبی هەرێمی كوردستانمان كردووە، ئەگەر سەیری شارەكانمان بكەین نزیكەی 30% عەرەبی تیایەـ سلێمانی لەوانەیە 15% عەرەبی تێدابێتـ دهۆك 20%، ئەمەش مەترسی ئەوەی لێدەكرێت لە 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوو خۆمان ببین بە كەمینە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا