شۆڕش ئیسماعیل: ئامانجمان دروستبوونی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوە، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باسی پرۆسەی چاکسازی کراوە، وەزیری پێشمەرگە جەختی کردووەتەوە کە ئامانجیان یەکخستنەوەی پێشمەرگە و دروستبوونی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانییە.

رۆژی دووشەممە، 04-12-2023، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. تۆرکیڵد بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە رۆڵی وڵاتانی سەر بە یەکێتیی ئەوروپای بەرز نرخاند لە بەرامبەر پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جەختیشی کردەوە، لە رابردوودا، وڵاتانی بەشدار لە یەکێتیی ئەوروپا لە بەرامبەر هەموو ئەو کارەسات و رووداوانەی بەسەر گەلەکەماندا هاتوون، هاوخەم بوون لەگەڵمان، ئێستا دڵخۆشین، دۆستەکانمان لە هەموو جیهان و یەکێتیی ئەوروپا هاوکار و پاڵپشتمانن لە پرۆسەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، شۆرش ئیسماعیل لەبارەی چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە بەو بەرپرسەی یەکێتیی ئەوروپای وتووە، کە ئامانج و بنەمای کارکردنیان یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە، لەپێناو دروستکردنی “هێزێکی تۆکمە”ی نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا