پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمشەو 2ی کانونی یەکەم، بوومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند و مەترسی ڕوودانی تسۆنامی دەکرێت.
میدیاکانی فلیپین ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.2 پلەی رێختەر فلیپینی هەژاند و بۆماوەی دوو خولەک بەردەوام بوو.
ئاماژەیان بەوەکرد، لەئێستادا لە ڕوودانی بوومەلەرزەی دیکە بەگوڕی جیاواز هۆشداری بە هاوڵاتیانی وڵاتەکە دراوە.
هاوکات، پێشبینی دەکرێت تسۆنامی ڕووبدات و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بوومەلەرزەکە لە هەندێک ناوچە زیانی زۆری بەدواوە بووە.