عێراق بیر لە هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەکات وڵاتەکەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تورکیا هەڵپەسێرێت، ئەمەش بەهۆی بوونی 90 خاڵی داگیرکاری لە عێراق و چوار بنکەی سەربازیی کە یەکێکیان لە نەینەوایە و وەڵامنەدانەوەی بەغدا سەبارەت بە دۆسیەی ئاو یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی وڵاتی عێراق بڵاویکردەوە، فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ‌و ئاوو زۆنگاوەکان باسی لەوەکردوە، هەرچەندە لیژنەکەیان پشتیوانیی بۆ دۆسیەی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا دەکات، بەڵام لایەنی تورکی وەڵامناداتەوەو لەدۆسیەی ئاو و زیادکردنی بەشە ئاوی عێراق ئامادەی هیچ هاوکارییەک نییە، هەربۆیە داوادەکەن، بەغدا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسێرێت، ئەوە سەرەڕای بونی نزیکەی 90 خاڵی داگیرکاری لەناو خاکی عێراق‌و دانانی 4 بنکەی سەربازیی کە یەکێکیان لەپارێزگای نەینەوایە.

بەوتەی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ‌و ئاوو زۆنگاوەکان لەپه‌رله‌مان، قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق ساڵانە دەگاتە 24 ملیار دۆلار، ئەوە جگە لەکارکردنی نزیکەی 600 کۆمپانیای وەبەرهێنانی تورکی لەناو خاکی عێراقدا. بەڵام، “سەرەڕای هەموو ئەمانە، هێشتا تورکیا ئامادەنییە بەشە ئاوی عێراق وەک خۆی بدات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا