وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەتیدەكاتەوە كوێستان محەمەد سزا درابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم سزای كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابێت و رایگەیاند، ئەو وەزیرە بەفەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە و لە پشوودایە.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بە داخەوە چەند پەیج و سایتێك وایان بڵاوكردۆتەوە كە سەرۆكی حكومەت سزای وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و هیچ بنەمایەكی نیە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە و لە پشودایە كە مۆڵەتەكەی تەواو بو دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی.

ئاریان ئەحمەد دەشڵێت، كورد واتەنی بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا