پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هاوڵاتیان لە سنوری سەیدسادق دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە7ی ئایار، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، گەڕان و پشکنینی سەر دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بەردەوامە و لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی ئەو بەشەدا مەفرەزەکانیان دەرچوون بۆ دەریاچەی دەربەندیخان لە سنوری بەشەکەیان.
ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامدا توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن، کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون و دەست بگرن بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و سێ تۆڕ و 114 ماسی ڕاوکراودا.
ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، چونکە لەم وەرزەدا ڕاوکردنی ماسی قەدەغەیە.