بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە عەمار حەکیم کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دیداری نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەمڕۆی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان، جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کرایەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تیایدا ئامادە بوو، دووپات لە پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەل و وڵات دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی.

لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان، ئەمەش خواست و پێویستی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت”.

لە بەرامبەریشدا عەمار حەکیم ئاشکرایکرد، “عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە لێپرسراوی دڵسۆز و سەرڕاست ھەیە کە نیشتمانی و ئازاد بێت بۆ وڵات و سەروەرییەکان بپارێزێت و کایەکانی دەوڵەتداری دوور لە فشاری سیاسی لە خزمەت ئامانجی گشتی بەڕێوەببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا