شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە لە بەغدان و زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێ ئاشکرادەبێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی مووچە گەیشتنە بەغدا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، “ئەگەر لیستەکەی هەرێم هیچ کێشەی تێدا نەبێت، پێش جەژن مووچەی فەرامانبەرانی هەرێم دەنێردرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە (2-4-2024)، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتوون.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتووە لە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و ژمارەیەک راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجەو مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە بەغدادەوە هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و تا ئەوکاتەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەشكردووە، ۆ مانگی ئازار ئەگەر هیچ گرفتێک لە لیستەکدا نەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی بکات.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا