ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پلاسخارت لەگەڵ شەش لایەنە سیاسییەکەی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و جێنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق گفتوگۆکرا لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستان، هاوکات پلاسخارت لەبارەی مەترسییەکانی سەر هەرێم هۆشداری داوەتە لایەنە سیاسییەکان و داوای کردووە خەمی هەرێم بخۆن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەرکردە و گەورە بەرپرسانی شەش لایەنی سیاسی هەرێمی بانگهێشت کرد بۆ بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵیاندا.

لایخۆیەوە جێنین پلاسخارت بە لایەنە سیاسییەکانی وتووە، هەرێمی کوردستان مەترسی گەورەی لەسەرە و پێویستە حزب و لایەنەکان بەیەکەوە گفتوگۆ بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن.

لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیش لە کوردستان وتویەتی، “ئەگەر لایەنەکان پەلە بکەن لە رێکەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن ئەوا هێشتا کات ماوە و دەکرێت لەو وادەیەى بۆی دیاریکراوە هەڵبژاردن بکرێت”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە جیا کۆبوونەوە بکرێت لەبارەی بڕیاردان لەسەر وادەی هەڵبژاردنەکان و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا