سەرۆككۆمارو جینین پلاسخارت بارودۆخی عێراق تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.

سەرۆك كۆمار، دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ،رۆژی یەكشەممە 21-5-2023 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین هینیس پلاسخارت ،سەرۆك كۆمار گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی بەرفراوانی جنین پلاسخارت گرت سەبارەت بە دۆخی گشتی عێراق بەم دواییانە كە پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردوە.

لای خۆشیەوە جنین پلاسخارت پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی دووپاتكردەوە بۆ هەمو ئەو هەوڵانەی كە دەبێتە مایەی چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری لە عێراق و دابینكردنی سەلامەتی هاووڵاتیان و پێداویستییە خزمەتگوزاریەكان بۆیان، هەروەك جنین بلاسخارت خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە پەرەپێدان و چەسپاندنی دۆخی ئەمنی لە بەغدادی پایتەخت و شارەكانی دیكە، كە لە رونكردنەوەكەیدا جەختی لەسەر كردوەتەوە.

هەر لەو نێوەندەدا، سەرۆك كۆمار باسی لە پێشهاتەكانی بارودۆخی گشتی وڵات كرد و ئاماژەیدا بە هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشەكان كە پەیوەندیدارن بە باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتییان و ژیان و خزمەتگوزارییان، هەروەها ئاماژەیدا بە پێویستی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری خۆی كە وەڵامی خواستەكانی گەلی عێراق بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمەند بداتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆك كۆمار كارەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵا بۆ ئاو بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئاوی پەیوەست بە كەشوهەوا و لێكتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، و بەدەستهێنانی پشكی دادپەروەرانە و گونجاوی ئاو ، هەروەها ئاماژەیدا بەباشتركردنی بەڕێوەبردن و نەهێشتنی خراپ بەكارهێنانی ئاو.

هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار وجنین پلاسخارت باسیان لە ڕۆڵی گرنگی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و گرنگی كاركردن و هەماهەنگی كرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم كۆمەڵێك كێشە بەتایبەت كێشەی ئاوارەكان و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و ژینگە و كەمی ئاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا