“سلێمان هەڵشۆیی ڕاینەكردووە”

پۆڵتیك پرێس

بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین هەڵهاتنی سلێمان هەڵشۆیی ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ناوبراو لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە.

بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: “هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ مەرامی تایبەت و بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت بڵاویان کردۆتەوە کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان ڕایکردووە، بۆ ئەو مەبەستە وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.”

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، وە لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین جەختدەكاتەوە، سکاڵای یاسایی لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە تۆمار دەكەن بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونکە بڵاو کردنەوەی ئەوجۆرە هەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە

پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات بڕوا بەو جۆرە هەواڵانە نەکەن، تەنها ئەوەی لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاو بکرێتەوە فەرمیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا