پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فوئاد جەلال وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “هه‌رگیز له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی و مادده كهولیه‌كاندا شۆفێری نه‌كەن و ئارامگربن له شۆفێریكردندا و هه‌رگیز تیژڕه‌وی نه‌كه‌ن”
لە ڕاگەیەندراوێکدا فوئاد جەلال داوای لە هاوڵاتیان کرد،” هه‌رگیز منداڵ له‌سندوقی ئۆتۆمبێل و پشتی (پیك ئاپ) سەرمەخەن و هه‌رگیز منداڵ له‌باوه‌ش و له‌سه‌ر كوشنی شۆفێر له‌گه‌ڵ خۆتاندا دامەنێن و رێگه مه‌دەن منداڵ له سڵاید و جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ست و سه‌ر ده‌ربهێنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست مه‌كه‌ن”.
وتیشی، “داوا لە شۆفێران دەکەین په‌له‌نەکەن له شۆفێریكردن و نەبنە هۆكاری دروستبوونی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتری ڕێگه‌وبانه‌كان و هه‌رگیز ڕێگه‌ی خۆڵی ته‌نیشت ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارمه‌هێننن ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تی بۆ شۆفێرانی تر دروست مه‌كەن”.
ئەوەشی خستەڕوو، “دڵنیاببنەوە له مه‌رجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به گشتی و به‌تایبه‌ت، تایه‌كان ستۆك نه‌بن و كه‌م هه‌وا نه‌بن، فڵچه‌كان كاربكه‌ن و ده‌به‌ی ئاوه‌كه‌یان پڕ بێت، نابێت پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی هەبێت و هه‌میشه خۆت و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن و سه‌رنشینی زیاد سوار مه‌كەن”.
لە کۆتایشدا ئەوە هاتووە، “داوا لە شۆفێران دەکەین، به وریایی شۆفێری بكه‌ن و رێگه مه‌ده‌ن سه‌رنشین و ده‌نگی رادیۆ و میوزیكی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆفێریت هه‌بێت و هه‌میشه به كارێكی قورسی مه‌زانه هاوكاری شۆفێرانی دیكه بكه‌یت، له كاته‌كانی گه‌شت و سه‌یراندا هاوكاری شۆفێران بن”.