پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە سەرۆكایەتی كۆمار كاری جددی دەكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوی بڕیارەكانی حزبی بەعس و چارەسەركردنی كێشەی زەویی جوتیارانی سنوری كەركوك.
دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوونی كێشەكانی سنوری پارێزگای كەركوك بە تایبەت زەوییەكانی تۆپزاوا و سەرگەڕان، سەردانی سەرۆك كۆماری كردووە و گفتوگۆیان لەسەر چارەسەری كێشەكان كردووە بە تایبەت هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، لە سەرۆكایەتی كۆمار كاری جددی دەكرێت لەسەر پڕۆژە یاسایەك بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانە و ئێستا لە قۆناغی ئامادەكردنی پڕۆژە یاساكەدان تا بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندبكرێت، داواكارییەكانیشیان گەیاندووەتە وەزارەتی بەرگریی بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو كارانەی لەسەر زەویی جوتیاران دەكرێت.
لە ساڵی 1975 ئەو زەوییانە لە كورد و توركمان وەرگیراونەتەوە و بەشێكیان بە بڕیاری ڕژێمی بەعس خراونەتە سەر وەزارەتی بەرگریی.