کەنەدا پرۆگرامێکی تایبەت بە پێشوازییکردن لە کۆچبەران ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پرۆگرامێکی تایبەت بۆ پێدانی ڕەگەزنامە بە “بەریگریکارانی مافی مرۆڤ” کە لە نێویانادا ڕۆژنامەنووسیش هەیە ئامادە دەکات بۆ ئەو کەسانەی داوای ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە دەکەن.

ئەو پرۆگرامە کە ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە UN دەڵێت لە جیهاندا نمونەی نییە ، ساڵانە چاودێری و فریاگوزاری بۆ 250 کەس و کەسوکاریان دابین دەکات .

پرۆگرامەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زۆرترین مەترسیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە وەک ژنان و ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافی هاوڕەگەزخوازان.

مارکۆ مێدێتچینۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا لەوبارەیەوە وتی، “پێویستە ئەو کەسانەش فەرامۆش نەکەین کە بینەر و شایەتحاڵی پرسە کارەساتەکانن و ئەوانەش کە چالاکن لە خۆپیشاندانەکان و بڵاوکردنەوەدا”.

مێدێتچینۆ بە ئاماژەکردن بە ڕۆژنامەنووسان هەروەها وتی، ” ڕۆژنامەنووسان چالاکن و هەواڵەکان بڵاودەکەنەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی مەترسی توندوتیژی و دەستگیرکردن و تەنانەت مردنیش دەبنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا