عێراق دووەم پەناگەی بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی توركیا كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دووەم پەناگەی لەو شارە كردەوە، بەهۆی زیادبونی ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارە لەو ناوچانەی كە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەركەوتوە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنقەرە دوەم پەناگە لە قوتابخانەی داهێنەری عێراقی كرایەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبونی ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارە لە ناوچەكانی بومەلەرزە وێرانكەرەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوێنێ شەممە باڵیۆزخانەكە 75 هاوڵاتی عێراقی رزگاركرد، كار لەسەر دەركردنی بەڵگەنامەی تایبەت دەكات بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا