توشبوون بەكۆرۆنا 25 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

توشبوانی كۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا 25 ملیۆن كەسی تێپەڕاندو لە 24 كاتژمێری رابردوشدا 217 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەپێی ئامارەكان تا ئەمڕۆ دوو شەمە توشبووانی كۆرۆنا گەیشتوەتە زیاتر 25 ملیۆن و 387 هەزار كەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 17 ملیۆن كەسیان چاكبوونەتەوەو 850 هەزار و 600 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ئەمریكا لەپلەی یەكەمی توشبوواندایە بەدوای ئەویشدا هەریەكە لە بەرازیل و هيندستان دێن.

لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 800 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون لەو ژمارەیەش نزیكەی 800 كەسیان بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا