پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ بەڕێوەچوونی شەوانی قەدری مانگی ڕەمەزان بڵاو کردەوە و دەشڵێت: پێویستە ڕێنماییەکان وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ” ئاماژە بە بەيانى ژمارە(١٧)ی ساڵی ٢٠٢١ ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بريارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە”
بە وتەی وەزارەتی ئەوقاف، ” لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران”.
دەقی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم
یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن
دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر.
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ
پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی
شەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران
حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن
ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن
نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن