کاروانێکی هاوپەیمانان لە عێراق کرایەئامانج

پۆڵەتیک  پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، کاروانێکی سەربە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای دیوانیە کراوەتەئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەمڕۆ سێشەممە لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە کاروانێکی سەربە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەکاتی تێپەڕبوونی بە سنووری پارێزگای دیوانیە، کراوەتەئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

رۆژانە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کاروانەکانی هاوپەیمانان دەکرێنەئامانج، ئەمریکاش میلیشیاکانی سەربە ئێران تۆمەتبار دەکات لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا