كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی دەكرێتە زانكۆیەكی پزیشكی

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بفرۆشرێت و رایگەیاند، كەمپەكە دەكەنە زانكۆیەكی پزیشكی.

ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد و لەگەڵ بەشێك لە سەرۆكی زانكۆكان و بەرپرسانی خوێندنی باڵا لە سنوری سلێمانی كۆبویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كار دەكەن بۆ ئەوەی كەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی، بكرێتە زانكۆی سلێمانی پزیشكی، تاوەكو خزمەتی زیاتری شاری سلێمانی بكات.

هەروەك داوای لە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیش كرد هاوكاریی ئەو پرۆژەیەبن.

لەماوەی رابردودا دەنگۆی فرۆشتنی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بڵاوبویەوە، بەڵام بەرپرسانی زانكۆكە ئەو هەواڵەیان رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا