پەرلەمانتارێكی پێشووی كورد سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر قەرەبوو نەكردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی كوردستان، سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە دوو خولی رابردوودا، لە ڕێگەی تۆمار كردنی سكاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر حكومەتی عێراق، داوای قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و كۆمەڵكوژی كورد دەكات، كە لەسەر دەستی ڕژێمی پێشوی عێراق روویانداوە.

سالار مەحمود، بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند: سكاڵاكەی پشت بەستوە بە مادەكانی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە تایبەت ماددەی 112، كە تیایدا هاتووە، دەبێت گوژمەیەك لە داهاتی نەوت و داهاتی وڵات تەرخان بكرێت، بۆ هەرێمە زیان لێكەوتووەكان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە.

هەروەها مادەی 132 ی دەستورد، كە هاتووە دەوڵەت ڕیعایەتی كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكات، لەگەڵ ئەوانەی لەلایەن ڕژێمی پێشوەوە زەرەر مەند بوون. لەگەڵ پشت بەستن بە بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق، لە دۆسیەكانی ئەنفال و ڕاگواستن، كەیسی فەیلیەكان، كیمیابارانی هەڵەبجەو بەرزانیەكان كە تەعویزی سەلماندووە. بە پێی بڕیاری ئەو دادگایە دەبێت كەسوكاری قوربانیەكان و گوندە ئەنفالكراوەكان و ناوچە كیمیاباران كراوەكان و راگواستراوەكان قەرەبوو بكرێنەوە. قەرەبوەكەش لە ئەستۆی دەوڵەتی عێراقە.

سەبارەت بە میكانیزمی قەرەبوو كردنەوەكەش، دەڵیت: دەبێت لە ڕێگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراقەوە، یا لەمیزانیەی ساڵانە، یان وەك چۆن قەرەبووی زیانەكانی كوەیت كرایەوە، بە هەمان میكانیزم بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا