لاهور شێخ جەنگی: بەهەموو توانامانەوە پشتگیری نەخۆشخانەی هیوا دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد و رایگەیاند، بەهەموو توانامانەوە پشتگیری نەخۆشخانەی هیوا دەكەین وەک یەکێتیش ڕێگە نادەین نەخۆشخانەی هیوا بکەوێت لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەكە خزمەتی تەواوی عێراق و هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راشیگەیاند، لە “60%ی ئەو کەسانەی لە هیوا چارەسەر وەردەگرن لە پارێزگاکانی عێراقەوە دێن و ئەرکی حکومەتی عێراقیشە بێتە سەرخەت بۆچارەسەر كردنی كێشەی نەخۆشخانەكە.

باسی لەوەشكرد، ئەركی سەرشانی هەموومانە بێجیاوازی پشتوانی لەمانەوەی نەخۆشخانەی هیوا بكەین و حكومەتی هەرێمیش بەو ئەركە هەڵدەستێت و كەموو كورتییەكان دابین دەكات ئەگەر حكومەت نەیتوانی هەموومان هاوكاری دەكەین.

لەبارەی پێدانی نەخۆشخانەکە بە کەرتی تایبەت هاوسەرۆکی یەکێتی وتی ، ئەسڵ و ئەساسی نیە و ئەوە دژی پرەنسیپەکانی سۆشیاڵ دیموکراتە و یەکێتی ڕێگە بەوە نادەین بدرێتە کەرتی تایبەت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی نەخۆشخانەی هیوا نابێت بكرێتە پرسێكی سیاسی و جێگەی قبوڵكردنیش نییە لەبەر ئەوەی پەیوەستە بەژیانی خەڵكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا