لە هەڵەبجە 16 تۆن خۆراك و شمەكی ماوە بەسەرچوو لە ناو دەبرێت

پۆڵەتیك پرێس _ عەلی حەمەسەعید

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كار و چالاكییەكانی لەماوەی 14 ڕۆژی ڕابردووی مانگی ڕەمەزاندا خستە ڕوو، بەگوێرەی ئامارەكە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە تا ئەمڕۆ 26ی نیسان، 16 تۆن خۆراك و كەرەستەی ماوە بەسەرچوو لە ناوبراون.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزی ناوەندی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكرد، لەماوەی ئەم 14ڕوژەدا لیژنە هاوبەشەكان 267جار سەردانی شوێنە گشتییەكانیان كردووە، 63 شوێن ئاگاداركردنەوەیان ئاراستە كراوە و سێ شوێن داخراون.

ئەوەشی خستەڕوو، پێنج شوێن ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە هاوكات 16شوێنیش غەرامە كراون لەگەڵ ئەوەشدا 16تۆن خۆراك و كەرەستەی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و لە ناوبراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا