كیێڤ مۆسكۆ تۆمەتبار دەكات بە تەقینەوەكەی پردی كریمیا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، مۆسكۆ بەرپرسی‌ تەقینەوە‌ی پردی كریمیایە، كە 19 كیلۆمەتر درێژە و هەرێمی كریمیا بەرووسیا دەبەستێتەوە.

میخایلۆ بۆدۆلیاك، راوێژكاری ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، رایگەیاند، تەقینەوەی سەر پردی كریمیا دەستی رووسیای تێدایە.

وتیشی: ئەو بارهەڵگرەی كە لەسەر پردی كریمیا تەقییەوە، لەبەری رووسیاوە هاتووە.

بەیانی رۆژی شەممە 8_10_2022، تەقینەوەیەك لەسەر پردی كریمیا كە رووسیا و هەرێمی كریمیا بەیەكەوە دەبەستێتەوە روویدا، لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا، بەشێكی پردەكە داڕما.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا