ئیسرائیل دوو سەرکردەی گەورەی حەماسی کردووەتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی ئیسرائیل لێدان لە دوو باڵاترین سەرکردەی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی کردووەتە ئامانج.

ئیلی کۆهین وەزیری هەواڵگری حکومەتی ئیسرائیل لە دیدارێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ” Ynet” ڕایگەیاند، هەریەک لە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە غەززە لە لیستی ئەو ئامانجانەن کە وڵاتەکەی دەیەوێت لێیان بدات.

کۆهین لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەدا لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس وتی، ” لەکاتێکدا من ئێستا لەبەرامبەر تۆو لەناوەندی شار بەبێ ترس دانیشتووم و ئەوکاتەی دەڕۆم بۆ سێدۆرۆت، هەریەک لە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری وڵاتمان لە هەموو شوێنێکن لەبەرەی شەڕدا و لە پێشڕەویدان،  ئەمە لەکاتێکدا هەموو ئەندامانی حەماس خۆیان شاردووەتەوە”.

کۆهین داوای لە فەڵەستینییەکانیش کرد لە ڕۆژی توڕەییدا لە پشتی حەماسەوە نەوەستن.

ماوەی دوو هەفتەیە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووەو دەڵێت تاکە ئامانجی ئەو هێرشانە لێدانە لە بزووتنەوەی حەماس، لەبەرامبەریشدا حەماس چەندین جار هێرشی بۆ سەر چەند ئامانجێکی ئیسرائیل دەستپێکردووە، لە ئاکامی ئەو هێرشانەی هەردوولا سەدان کوژراو و بریندار هەبووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا