پۆڵەتیك پرێس:
تەواوی فیستیڤاڵە ئەدەبی و كەلتوری و ڕۆشنبیرییەكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیروان.
محەمەد كوردۆ، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پریس وتی: لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆناوە چالاكی سەرجەم فیستیڤاڵە ئەدەبی و كەلتورییەكان ڕاگیراون، كە سەرجەمیان (12) چالاكی جۆراو جۆربوونو ساڵانە لەهەرێمی كوردستان و بەسەر شارەكاندا دابەشكراون.
محەمەد كوردۆ وتیشی: بڕیار وایە ساڵی ئایندە چالاكییەكان دەست پێبكاتەوە، بەڵام تائێستا دیارنییە ئەو میكانیزمە چۆن جێبەجێدەكرێت، كە چالاكییەكانی پێبەرێوەدەبرێت.
ساڵانە لەسلێمانی ڤێستیڤاڵی موزیك و ئەدەب، لەپارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیانیش فیستیڤاڵەكانی پێكەوە ژیان و كەلتوری گەلان و جینۆساید و چەند چالاكییەكی جۆراو جۆری دیكە بەڕێوەدەچوون، بەڵام ئەمساڵ ئەو چالاكییانە ئەنجام نەدراون.