ئاوات شێخ جەناب: پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەشێكە لە پاكێجی رێككەوتنمان لەگەڵ بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەڵێت، پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، باشكردنی دۆخی موچەخۆران، بەشێكە لە پاكێجی رێككەوتنەكانمان لەگەڵ بەغدا.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای گۆڕان، رایگەیاند: یاسای بودجە كێشەی بۆ ئێمە و بەغدایش دروستكردوە، ئێستا هەردولامان گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت یاساكە هەموار بكرێت، چونكە لە بەغدا بە بیانوی ئینفاقی فیعلی دەستخراوەتە بینی موچەی فەرمانبەرانەوە، جگە لەوەش یاساكە كێشەی بۆخۆیان دروستكردوە.
وتیشی، چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانن بۆ ئەوەی هەمواری یاسای بودجە بكرێتەوە.

سەبارەت بە كۆتاییهاتنی بە هات و نەهاتی موچە، وتیشی: ئەوەی ئێستا هەیە دەتوانین بڵێین كە نیەتی خێر هەیە لەلایەن بەغداوە كە ئەم دۆخە بگۆڕن و كۆدەنگی هەیە كە دەبێت پرسی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت و لە ململانێ سیاسییەكان دوربخرێتەوە.

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم باسی لە پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد و لەوبارەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، سەرجەم زانیاری و داتاكانمان سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران رەوانەی بەغدا كردون، چونكە دەبێت مامەڵەی موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوە بێت لەگەڵ بەغدا، ئاسۆی هەنگاوەكە ئیجابییە، چونكە لە ساڵی 2012ەوە گەمارۆ لەسەر هەرێم هەبوە، لابردنی ئاستەنگەكانی ئەو ماوەیە پێویستی بە كات هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا