نرخى دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان بەڕێژەی 20% بەرزبوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی دەرمانسازانی عێراق رایگەیاند، دوای بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لەئێستادا نرخی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لەبازاڕەكاندا بەڕێژەی 20% بەرزبوەتەوە.

ئەمجەد حەسیب جێگری دووەمی نەقیبی دەرمانسازانی عێراق رایگەیاندووە، سەرەڕای بەرزبونەوەی نرخی دەرمان، بەڵام ناتوانن لێپرسینەوە لەدەرمانخانەكان و كۆگاكان بكەن، لەبەرئەوەی ئەوانیش مامەڵەكانیان بە دۆلار بووە پێشتر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی هەرە زۆری دەرمانخانەكان لە دەرەوەی وڵاتەوە دەرمان هاوردەی عێراق دەكەن و ناوخۆ ناتوانێت بەشی پێداویستییەكان دابین بكات.

لەچەند رۆژی رابردودا بانكی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیركرد، هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانیش بەهەمان شێوە هەمان نرخی لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیدا چەسپاند.

ئەو رێكارانەش بونە هۆی بەرزبونەوەی نرخی شتومەك و پێداویستییەكان، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو بەشێك لە هاوڵاتیان دژی بڕیارەكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا