چەند هەنگاوێك بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری هەڵبژاردنی داهاتوو دیاریدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لەساختەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریدەكات.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت

راوێژكاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت “ڕۆڵی حکومەت بۆ خوڵقاندنی کەشوهەوایەکی لەبار گرنگە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد”.

عەبدولحوسێن هنداوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021 رایگەیاند “ڕێگری لە ساختەکاری خودی یاسای هەڵبژاردنەکانە کە جۆرێکی نوێیە و وڵاتی دابەشی 83 بازنە کردووە لەبری 18 بازنە وەکو چۆن پێشتر بەو شێوەیە بوو”.

ئەو راوێژكارە دەشڵێت ” ڕۆڵی حکومەت دەبێت بەهێزبێت بەتایبەت لەخوڵقاندنی کەشوهەوایەکی ئەمنیی لەبار چونکە ئەوە نەبێت ئاستەمە هەڵبژاردنێکی ئازاد بەڕێوە بچێت”.

بەوتەی هنداوی، پرسی چاودێری کردن بەهەر سێ شێوازەکەی لەڕێگەی لایەنە سیاسی و حیزبە بەشدارەکان و کاندید و بریکارەکانیان و هەروەها چاودێرە نیشتیمانیەکان و ئامادەبوونی نزیکەی حەوت تۆڕی چاودێری نیشتیمانی و 60 هەزار چاودێری شارەزا ئەوانەش بەهەنگاوێکی تر دادەنرێت لەڕێگری کردن لەساختەکاری.

ئەو راوێژكارەی كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، هۆشیاری خەڵکی و دەنگدەر و کاندیدەکان زۆر گرنگە و بۆ رێگریكردن لەساختەكاری و هەروەها کۆتای ژنان ئەگەر هاتو کەمتر لە 83 ئەندامی ژن هەبوو ئەمانە هەمووی بەربەستن لەبەردەم ساختەکاریدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا