ئێران لە تۆپبارانکردنی سنوری دەڤەری برادۆست بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەر یەک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی سنووری دەڤەری برادۆست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە ماوە ماوە ناوچەکانی سنووری دەڤەری برادۆست تۆپباران دەکات.

وتیشی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاستی تۆپبارانەکە چڕتر بووە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، زیاتر تۆپ و ڕاجیمە بەکاردەهێنن و لە خاکی هەرێمدا دەیانتەقێننەوە.

پێشتریش سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێك لە هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی (ئاگرباران و تۆپباران) دەستپێدەكات و داوای لە خەڵكی هەرێمی كوردستان کرد لە بنكە و بارەگاكانی ئەو حیزبانەی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربكەنەوە.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک