خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکارانی ئێران بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 11 ی تەموزی 2021، مانگرتنی هەزاران کرێکاری پڕۆژەکانی نەوت و گازو پترۆکیمیایی ئێران پێی نایە هەفتەی چوارەمییەوە.

مانگرتنی کرێکارانی کەرتی نەوتی ئێران لە ڕۆژی 10 ی حوزەیرانی 2021 وە دەستی پێکردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان کرێکارانی زیاتر لە 100 کۆمپانیا لە 12 پارێزگای ئەو وڵاتە وەک ناڕەزایی لەبەرامبەر خراپی بژێوی ژیانیان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووتەوە، 105 هەزار کرێکاری گرێبەست و فەرمی لەو وڵاتە هەڵمەتێکی ئەلیکترۆنیان بۆ دوورخستنەوەی بەڵێندەران و کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوت دەستپێکردووە.

کرێکارانی کۆمپانیا نەوتییەکانی سەر بە دەوڵەت و وەزارەتی نەوت داوا دەکەن بەڵێندەران و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دووربخرێنەوەو دەستکاری گرێبەستی کرێکاران بکرێت.

پێشتریش کرێکارە گرێبەست و فەرمییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت لەبەرامبەر جیاوازی کرێی کار و مافەکانیان بەراورد بە کرێکارانی دیکە ناڕەزایی توندیان دەربڕی.

کرێکارە مانگرتووەکان داوا دەکەن کرێ و مۆڵەتیان بۆ زیادبکرێت، بەڵێندەران دووربخرێنەوەو کرێکارە دوورخراوەکان بگەڕێنرێنەوە، ڕەچاوی بنەما خۆپارێزییەکان لە شوێنی کار بکرێت، مافی کاری ڕێکخراوەیی و گردبوونەوە بە کرێکاران بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا