پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و تورکیا دوو یاریزانی گرنگی ناوچەکەن و پەیوەندی گرنگ بەیەکمانەوە دەبەستێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل، خڵوسی ئاکار وتی، “پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەرگری و ئاسایش و وزە، دەبێتەهۆی بەدیهێنانی گەشەسەندنی گرنگ کە پەیوەستە بە ئاشتی و سەقامگیری هەرێمییەوە”.
باسی لەوەش کرد، “تورکیا و ئیسرائیل شارەزایی زۆریان لە بوارەکانی بەرگری و پیشەسازییە بەرگرییەکان و هەماهەنگی ئەمنی سەربازیدا هەیە”.
لایخۆیەوە بێنی گانتس جەختی لەوەکردەوە، پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ تورکیا بە ئاراستەیەلی ئەرێنیدا دەڕوات و توانای گەورە هەیە بۆ هەماهەنگیکردن لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتیاری و بازرگانی و بوارە گرنگەکانی دیکە.