بەشێکی دیکەی ڤاکسینە چینییەکە دەگاتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزی عێراق لەچین رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای مانگی حوزەیران نیو ملیۆن ژەمە ڤاکسینی چینی بگاتە بەغدا.

لەوبارەیەوە شۆڕش خالید سەعید، باڵیۆزی عێراق لەچین رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لەڕۆژی 3ی حوزەیرانی ئەمساڵ نیو ملیۆن ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی بگاتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەشە ڤاکسینە لەچوارچێوەی گرێبەستێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سینۆفارمی چینی دێت و بەپێی گرێبەستەکە دوو ملیۆن ژەمە ڤاکسین بۆ عێراق ئامادەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا عێراق بڕی 250 هەزار ژەمە ڤاکسینی چینی بەدەست گەیشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا