حاکم قادر: تا ئێستا لەنێوخۆی یەکێتی باسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا لەنێوخۆی یەکێتی باسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا حاکم قادر حەمەجان لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی وتی: هەر کاتێک پێویست بێت بە ئامادەبوونی هەڤاڵەکانمان کۆدەبینەوە بۆ بەرژەوەندی یەکێتی و خزمەتی یەکێتی، تا ئەو هەڵە و کەموکورتیانەی کە هەیە چارەسەریان بکەین.

هاوکات لەبارەی پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمار حاکم قادر ئاماژەی بەوەکرد، “تا ئێستا باس لە کاندید نەکراوە، بەڵام وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مافی خۆمانە، بەپێی ئەو رێککەوتنە سیاسیانەی کە پێشتر کراوە، رۆڵ و کاریگەری خۆمان لە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراقدا هەبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا