هێشتا دابەشکردنی نەوت نەگەیشتووەتە ناوەندی شارەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا ئێستا نەوتی سپی بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە و دابەشکردنی نەوت نەگەیشتووەتە ناوەندی پارێزگاکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، تاوەكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200  لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.

وتیشی، بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەكەش بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی  لە ناوچە شاخاوییەكان، قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە  دەوروبەری  پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا