لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە خوێندنی پیشەیی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: پلانی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی دەستپێدەکەین و پەیمانگەیەکی پێنج ساڵی دەکەینەوە بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزی.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤایبەر، پلانی وەزارەتەکەی سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی راگەیاند و دەڵێت پلانی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی دەستپێدەکەین.

رونیشیکردووەتەوە، پلانی وەزارەتی پەروەردە کردنەوەی پەیمانگەیەکی پێنج ساڵی، بە سیستمی خوێندنی ئینگلیزیە، کە تێیدا خوێندکار ساڵی یەکەم وەک ‘فاوندەیشن’ بەسەر دەبات و تەنها فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێت و چوار ساڵەکەی دیکە پسپۆڕیی دەخوێنن.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە چوارچێوەی ئەم پلانە نوێیەی وەزارەتی پەروەردەم، لە ساڵی سێیەمی خوێندنەوە لە ئامادە پیشەییەکان سیستمی خوێندنی دووانە پەیڕەو دەکرێت، کە تێیدا خوێندکار سێ رۆژ لە هۆڵی پەیمانگە بە شێوەی تیۆری وانەکان دەخوێنێت و دوو رۆژیش بە شێوەی پراکتیکی لە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بەشێوەی پراکتیکی کارەکان دەکات بە گوێرەی ئەو پسپۆڕییەی کە وەریگرتووە.

هاوکات وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، هەموو پێداویستییەکانی ئەم پرۆسەیە لە مامۆستای ئاست بەرزی بواری زمان و پسپۆڕیی و پرۆگرام و راهێنان لەسەر پرۆگرامەکە و هۆڵ و پێداویستییەکانی خوێندن دابین دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا