پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە20ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌تۆمه‌تی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی له‌ژمارەیەک ژن و كچ، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك پێگه‌یشت كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان و كچان دروستده‌كات و دوای ده‌ستكه‌وتنی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وە دەستگیربکرێت.
ڕوونیکردەوە، دوای پشكنینی موبایلی تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و ژن و كچانه دۆزرایه‌وه كه تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردبوون.
جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ج، ع) له‌دایكبووی 2003 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوه و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.